هیچ بەربەستێک بۆ لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی لە دامودەزگا حکومییەکاندا نییە
سه‌شنبه، 8 مرداد 1398
هیچ بەربەستێک بۆ لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی لە دامودەزگا حکومییەکاندا نییە
پارێزگاری سنە داوا لە فەرمانبەرانی ژن و پیاوی پارێزگاکە دەکات بە جلوبەرگی کوردییەوە دەوام بکەن.
 

پارێزگاری سنە لەکاتی سەردانکردنی پێشانگەی جلوبەرگی کوردی لە شاری سنە بە میدیاکانی راگەیاند، هیچ بەربەستێک بۆ لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی لە دامودەزگا حکومییەکاندا نییە.

بەهمەن مرادنیا بە ئاماژەدان بەوەی کە جلوبەرگ بەشێکە لە هێمای کولتووری گەلان، داوای لە فەرمانبەرانی ژن و پیاو کرد کە لە فەرمانگە حکومییەکاندا جلوبەرگی کوردی لەبەربکەن.

بەهمەن مرادنیا هەروەها دەڵێت، جلوبەرگی پیاوانە و ژنانەی کوردی لە ئاستی ئێراندا بێوێنەیە و دەبێ بە کاری کولتووری زیاتر، هانی خەڵکی کوردستان بدرێت زیاتر جلوبەرگی کوردی لەبەر بکەن.

لە پێشانگەی جلوبەرگی کوردی سنەدا، دیزاینەر و بەرگدرووانی پارێزگاکانی سنە، کرماشان، ئیلام، ورمێ و خۆراسانی باکوور بەشداربوون.


فۆتۆ: IRNA

نویسنده: خبات ساعدی
چاپ خبر
اخبار مرتبط