کۆرۆنا له‌هه‌رێم چوار قات زیادیکرد
سه‌شنبه، 12 اسفند 1399
کۆرۆنا له‌هه‌رێم چوار قات زیادیکرد
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی هه‌ریم ڕاپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندنى تایبه‌ت به‌کۆرۆنای پێشکەش کرد، وه‌زیرى ته‌ندروستی وتی:"توشبون به‌کۆرۆنا چوار قات زیادیکردوه‌"، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر دۆخه‌که‌ بخوازێت ده‌رگاى قوتابخانه‌کان داده‌خه‌ین". ڕێژه‌ى له‌ 10%ى توشبوانى نوێى کۆرۆنا مامۆستایان‌و خوێندکارانن.
له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم ئاشکرایکرد، سبه‌ینێ لیژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌هه‌رێم کۆده‌بێته‌وه‌ تایبه‌ت به‌ڕه‌وشى کۆرۆنا.

ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد، "به‌گوێره‌ى ڕاپۆرته‌کانى ئه‌وان ڕێژه‌ى توشبونى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان چوار قات به‌راورد به‌مانگه‌کانى پێشتر زیادیکردوه‌".

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس که‌وتون، کۆبونه‌وه‌ى سبه‌ینێى لیژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بوه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌یه‌.

له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه‌ د.ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، "ئه‌گه‌ر بڕیارى داخستنى ده‌رگاى خوێندنگه‌کان بدرێت پابه‌ند ده‌بین واته‌ ئه‌گه‌ر دۆخه‌که‌ بخوازێت ده‌رگاى قوتابخانه‌کان داده‌خه‌ین".

ئه‌گه‌رچى پێشتر وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکرایکردبوو، هیچ بڕیارێک نییه‌ بۆ داخستنى ده‌رگاى قوتابخانه‌کان‌و ڕاگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام ‌سه‌رچاوه‌یه‌کى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕایگەیاندووە کە له ‌10%ى توشبوانى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان مامۆستایان‌و خوێندکارانن.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ئامارى 24 کاتژمێرى ڕابردودا که‌ 237 توشبوى نوێیه‌ کە بەداخەوە زۆرینه‌یان کۆرۆناى گۆڕاون.
نویسنده: خبات ساعدی
چاپ خبر
ارسال نظر
*نام
ایمیل
*نظر
 
اخبار مرتبط