مه‌سرور بارزانی و محەمەد جەواد زه‌ریف په‌یوه‌ندیه‌کانی تاران و هەولێریان تاوتوێ کرد
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆبوونه‌وه‌ و پرسه‌کانی نێوان هه‌ولێر و تاران تاوتوێ کرد.
ته‌ریقه‌تی قادری که‌سنه‌زانی په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌
ته‌ریقه‌تی قادری که‌سنه‌زانی، په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی ده‌روێش و خه‌لیفه‌کانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کردوه‌ و رایگه‌یاند، تکایان وایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی جیهان و ناوچه‌که‌ وا پێویست ده‌کات هه‌مو پابه‌ندی رێنمایی ته‌ندروستیه‌کان بن، هه‌موان له‌ماڵه‌کانی خۆیان پرسە بگێڕن.
کۆچی حەسەن زیرەکی نەمر 48 ساڵی تێپەڕاند
کوردەواری؛ 48 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر یادی کۆچی دوایی هونەرمەندی مەزنی کورد حەسەن زیرەک، کە لە ماوەی کەمی تەمەنیدا توانی خەرمانێکی گەورەی گۆرانی رەسەن پێشکەش بە مێژووی کورد بکات.
دەستپێکی سینەمای کورد
ئەمڕۆکە ڕەوتێکی سینەمایی کە خەریکی بەرهەمهینان و پێشکەشکردنی فیلمە بە زمانی کوردی و تەرکیز دەکاتە سەر تەوەرگەلێکی تایبەت بە کوردەوە لە جوگرافیای وڵاتانی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا و هەروەها بەرهەمهێنانی بەربڵاو لە شوێنەکانی دیکەی ئەم گۆی زەوییە بەتایبەت ئەورووپا، بە «سینەمای کورد» ناوزەد دەکرێت.
هێمن موکریانی.. شاعیرێک بۆ هه‌موو نه‌وه‌کان
ئه‌مڕۆ 34 ساڵ به‌سه‌ر کۆچی دوایی هێمن موکریانی شاعیری نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕی کوردستان تێده‌په‌ڕێت، ره‌نگه‌ تا ئێسته‌ زۆربه‌مان ته‌نیا چه‌ند شیعرێکی ئه‌و شاعیره‌ به‌رزه‌مان خوێندبێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خزمه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانی به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌ و زمانه‌که‌ی ئاشنا نه‌بین.
هەواڵنێرێکی کورد بە هەواڵنێری هەڵبژاردەی جیهانی ئیسلام ناسێندرا
خەبات ساعدی هەواڵنێری کوردستانی وەک هەواڵنێری هەڵبژاردەی جیهانی ئیسلام لە بواری یەکگرتوویی و تەقریبی مەزهەبە ئیسلامیەکان هەڵبژێردرا.
...21 
Kurdewari Logo