سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا لە دژی ئێران چۆن شکستی هێنا؟
Jun 08, 2022
سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا لە دژی ئێران چۆن شکستی هێنا؟
ئەمریکا لە ڕەوتی بەڕێوە بردنی سیاسەتی زیاترین گوشار ئامانجەکانی خۆی بۆ گۆڕینی دەسەڵات و هەڵسوکەوتی ئێران لە ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکەس تا بردنی ئێران بۆ سەر مێزی دانوستانەکانی ، دەست نەخست.

سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان لە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دوای چوونە دەرەوە لە رێککەوتنی ناڤۆکی بە ئامانجی گوشار لەسەر ئێران گرتیە پێش، ئەمڕۆکە تەنیا لە ئاستی ناوێکدا ماوەتەوە و نەک هاوپەیمانانی ئەمریکا بەڵکوو بەرپرسانی ئێستای کۆشکی سپیش دانیان بە بێهۆ بوونیان ناوە.

ڕیزبەندێک لە دانپێدانانەکانی دانیشتووانی کۆشکی سپی

ئەگەرچی زۆربەی دانپێدانانەکان سەبارەت بە ناکارامەیی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان لەلایەن دیمۆکراتەکانەوە ئەنجام دراوە بەڵام هەندێک لە ئەندامانی گرووپی ترامپ و تەنانەت بەرپرسانی ئیسرائیلیش دانیان بە شکستی ئەو سیاسەتە ناوە.

بەڵام زیاترین ئاستی دانپێدانانەکان بە شکستی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان لەلایەن ڕابێرت مالییەوە ئەنجام دراوە. خاکەلێوەی ئەمساڵیش کریس مۆرفی سێناتۆری دیمۆکراتی ویلایەتی کنتیکت لە پەیامێکی تویتەریدا لەسەر وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی مالی لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرە لە بواری کۆبوونەوەی ڤیەنا باسی کرد و نووسی: تەنانەت یەک کەس لە دژبەرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، پێشنیاری باشتریان نییە. گەمارۆکان لە دژی ئێران کاریگەریان نەبوو. شەڕ لەگەڵ ئێرانیش کاریگەری نابێت. دیپلۆماسی تەنیا ڕێگای کردەوەیی بەرانبەر ئێرانە.

دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر دانپێدانانەکانی نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریا کە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی خۆی جەختی کرد: دەوڵەتی ترامپ ئێمەی لە بەرانبەر کۆمەڵێک بژاردەی تۆقێنەر دانا. کەمپەینی ئەوپەڕی گوشارەکان شکستێکی ڕاشکاوانە بوو.

پێشتر و لە خولی شەشەمی دانوستانەکان، دانپێدانانی ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکامان سەبارەت بە سیاسەتی ترامپ هەمبەر ئێران بینی.

سەیر لەوەدایە کە تەنانەت بەرپرسانی کۆماریخوازی سەردەمی دەسەڵاتداری ترامپیش وەکوو مایک پەمپێئۆ رەخنەیان لە ستراتیژی ئەوپەڕی گوشارەکانی ترامپ گرتووە.

نیشانەکانی شکستی ئەو سیاسەتە

لە هەمان گوڵانی ساڵی 1397 کە ترامپ فەرمانی چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی واژۆ کرد، گەمارۆ دژە ئێرانییەکان بە شێوەیەکی توندتر سەپێندرایەوە.

سەرنەکەوتنەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە بەرە جیاوازەکان کە دواتر لەسەریان باس دەکرێت، قوربانیی زۆری لە کۆشکی سپی لێکەوتەوە کە برایانهوک دوایین قوربانیی ترامپ لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکان بوو کە نیشان لە شکستی سایسەتی گەمارۆی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە بوو.

ئێستا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە چلۆن ترامپ بە ئەو هەموو هەرایەوە لە کۆتاییدا بەرانبەر ئێران بەزی تا ئەوەی کە دانیشتووانی کۆشکی سپی دان بە شکست بنێن؟

وەڵام ئەوەیە کە چ لە سەردەمی ترامپ و چ لە سەردەمی بایدن گەمارۆکان بەس لە ئاستی گوشآری ئابووری مایەوە و دەستیان بە هیچ یەک لە ئامانجەکانی تریان نەگەییشت.

بۆچی بایدن بە سیاسەتی زیاترین گوشار وەفادارە؟

بۆچی سەرەڕای دانپێدانانی هەندێک لە بەرپرسانی ڕۆژاوایی و عەرەبی بە شکستی سیاسەتی زیاترین گوشار، بەڵام بایدن هێشتا پابەندی ئەو کردەوەیە؛ ڕوانگەی جیاواز هەیە؛ هەندێک لایەن گوشاری کۆنگرە بە ئەو هۆکارە دەبینن.

بەڵام زۆربەی ڕەخنەگران خودی بایدن و سەرلێشێواوی ناوبراو لە بەرەوڕوو بوونەوەی ئێران بە هۆکار دەزانن.

یەکێک لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییە ناوخۆییەکانی ئەمریکا ، جۆ بایدن بە کەسێک کە ناتوانێت هیچ کردەوەیەک بنوێنێت ناو بردووە کە تەنانەت هاوپەیمانی ئەورووپییەکانیشی هاتوونەتە تەنگ.

هەروەها بایدن بەهۆی ترس لە لێکەوتە سیاسییەکانی بەجێماو لە بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و کاریگەرییەکانی لەسەر هەڵبژاردنی میان دەورەیی کۆمگرەی ئەمریکا، هێشتا لە ڕێگای ترامپەوە دەڕوات؛ هەڵبژاردنێک کە هەشتی نۆڤەمبەر بەڕێوە دەچێت تا چارەنووسی هەموو کورسییەکانی مەجلیسی نوێنەران، 35 کورسی مەجلیسی سێنا و فەرمانداری 36 ویلایەت ڕوون ببێتەوە.

چاپکردن هەواڵ
Related News
Kurdewari Logo