جه‌نگی بایۆلۆژی، یان جه‌نگی ژه‌هراویکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌تا، له ڕێی به‌کتریا و ڤایرۆس و نه‌خۆشییه گوێزراوه‌کان، مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه و له دێرزه‌مانه‌وه، بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی و وه‌ک به‌شێک له کاری هه‌واڵگری سوود له‌و بواره وه‌رگیراوه و دژی دوژمن به‌کارهێنراوه، له ڕاستیدا ئه‌مه به پله‌ی یه‌که‌م بۆ ڕووخانی ورده‌ی دوژمن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و تۆقینه زیاتر له په‌تا و نه‌خۆشییه گوێزراوهکه کاریگه‌ری له‌سه‌ر دوژمن هه‌یه، بۆ تێگه‌یشتن له‌م جه‌نگه و زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله گه‌وره‌یه‌ی ترس که له‌لایه‌ن ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه له‌سه‌ری دروست ده‌کرێ، به زنجیره بابه‌تێک مێژوو و وێستگه گرنگه‌کانی جه‌نگی بایۆلۆژی ڕوون ده‌که‌ینه‌وه.
مێژووی جه‌نگی
بایۆلۆژی بۆ پێش زاینی و زیاتر له دوو هه‌زار و 600 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه و یه‌که‌مجاریش له مێژوو له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زاین، ئاشوورییه‌کان ئه‌و چه‌که‌یان بۆ له‌ناوبردنی بابلییه‌کان به‌کارهێنا، سه‌رچاوه مێژووییه‌کان دووپات له‌وه ده‌که‌نه‌وه، که ئاشوورییه‌کان گوڵی جودرهیان به‌کارهێناوه، که یه‌کێکه له دانه‌وێڵه‌کان و ده‌بێته هۆی بێهۆشکردن، ئێسته‌یش سوود له‌م جۆره ڕووه‌که وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام وه‌کو بێهۆشکه‌رێک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نیا ده‌رمانی بێهۆشکه‌ری پزیشکی به ناوی "ئێل ئێس دی" لێ دروست ده‌کرێت، که به‌ر له نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشه‌کان ده‌درێ و به ته‌واوی بێهۆش ده‌بن، تا هه‌ست به ئازار نه‌که‌ن، کاتێک نهشتهریان بۆ ده‌کرێت.
به گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان ئاشوورییه‌کان ئه‌و جۆره دانه‌وێڵه‌یان خستووه‌ته ناو سه‌رچاوه‌ی ئاوی بابلییه‌کان و به‌وهۆیه‌وه، ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌ربازان گیانیان له ده‌ستداوه، زۆرترینیشیان به‌هۆی ئه‌و ترسه گه‌وره‌ی له ئه‌نجامی ڕووداوه‌که‌وه دروست و ڕیزی سوپای بابلییه‌کانیان جێهێشتووه و هه‌ڵاتوون، به‌مشێوه توانیویانه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره به‌سه‌ر ئاشوورییه‌کان تۆمار بکه‌ن.
کاتێک به‌ره‌و سه‌ره‌تای ساڵنامه‌ی زاینی دێین و له ساڵی 184ی پێش زاینی، فه‌رمانده‌ی قرتاجهکان هانیپال سوودی له‌مجۆره ستراتیجه وه‌رگرتووه و مار و ژه‌هری ماری به‌کارهێناوه، بۆ هێرشکردنه سه‌ر دوژمنه‌کانی، به‌مشێوه‌یه‌یش توانیویه‌تی به ته‌واوی ورده‌ی له‌شکری دوژمنه‌کان بڕووخێنێت و ترسی گه‌وره له ڕیزه‌کانی سوپاکه بڵاو ببێته‌وه، ئه‌وکاته‌یش هێرشکردن و سه‌رکه‌وتن بۆ هانیپال مسۆگه‌ر و یه‌کلاببووه‌وه، به‌وهۆیه‌وه توانی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره تۆمار بکات.
له سه‌ره‌تای مێژووه‌وه مرۆڤ بیری له دروستکردنی چه‌کی بایۆلۆژی و تێکدانی ده‌روونی مرۆڤ بردووه
ئه‌م جاڵهته له زۆرێک له فه‌رمانڕه‌واکانه‌وه سوودی لێ وه‌رگیراوه و دژی دوژمن به‌کارهێنراوه، له‌وانه گۆڕینی ڕه‌نگی ئاو بۆ سوور و بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی خوێناوبوونی ئاوی چه‌م و ڕووباره‌کان له ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی دوژمن، که ئه‌مه زیاتر له‌لایه‌ن چینییه‌کانه‌وه سوودی لێ وه‌رده‌گیرا و به‌وهۆیه‌وه نه‌ک هه‌ر سوپا بگره خه‌ڵکه‌که‌یشیان تووشی مه‌ترسییه‌کی یه‌کجار گه‌وره ده‌کرد، ئه‌مه‌یش له کاتێکدا بوو، ته‌نیا به تێکردنی ده‌رمان و ڕه‌نگ، ئاوه‌که ڕه‌نگی گۆڕا بوو، هه‌ر که‌سێک بیخواردبایهوه هیچی لێ به‌سه‌رنه‌ده‌هات، به‌ڵام تاقیکردنه‌وه‌ی ئاوه‌که له کاتێکدا ده‌نگۆکان به هه‌موو ناوچه‌یه‌ک بڵاو ده‌بنه‌وه و به سه‌رچاوه‌ی مه‌رگ ناوده‌بران و به تووڕه‌یی خوداوه‌نده‌کان لێک ده‌درایه‌وه، هیچ که‌س بوێری نه‌بوو و ئیتر زۆر که‌س له تینوویه‌تی گیانیان له ده‌ست ده‌دا و هه‌ندێکیش له ترس و له‌رزی تووڕه‌یی خواوه‌نده‌کان و زۆر بیرکردنه‌وه له دۆخی ئێسته‌ی ژیانیان و چاره‌نووسیان.
له ئه‌نجامی ئه‌و تاکتیکه جه‌نگیانه توانراوه له‌شکره‌کان بێ ئه‌وه‌ی شمشێر له کالان ده‌ربهێنن و گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌کان ببێته گۆڕستانی ته‌رمی جه‌نگاوه‌ر و ئه‌سپه‌کان، پێشوه‌خته هێمای سه‌رکه‌وتن ده‌رکه‌وتووه، بۆیه فه‌رمانده و جه‌نه‌ڕاڵ و جه‌نگاوه‌ری سه‌رکه‌وتوو له زوودا ئه‌وانه نه‌بوون که زۆر به‌هێزن له شه‌ڕی شمشێربازی، به‌ڵکوو ئه‌وانه‌بوون که زۆرترین تاکتیکی جه‌نگیان هه‌یه، بۆ سه‌ر لێشێواندنی دوژمن و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن له گۆڕه‌پانی جه‌نگ و سه‌پاندنی باجی زیاتر به‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌واکانی تر و نه‌هێشتنی متمانه و ئومێدی خه‌ڵک به ده‌سه‌ڵاته خۆماڵییه‌کان.
توێژینه‌وه ده‌روونییه‌کان دووپات له‌وه ده‌که‌نه‌وه، که مه‌رگ و مردن ئه‌وکاته ڕووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه، که ئیتر وره‌ی مرۆڤ بڕوخێ و هیوا و ئاواتی نه‌مێنێت، بێگومان به گرتنه‌به‌ری ئه‌و تاکتیکانهیش خه‌ڵکی وره‌یان نامێنێت، به‌مشێوه‌یه‌یش ئه‌گه‌ر نهیشمرین، هیچ وزه و چالاکییه‌کیان نامێنێ و به ته‌واوی به‌هۆی ترسه‌وه له کونی ژووره‌کانیان نایه‌نه ده‌ره‌وه و گۆڕێک له ماڵه‌کانیان بۆخۆیان دروست ده‌که‌ن.
ئاشوورییه‌کان و چین و هانیپال به ژه‌هر و هۆشبه‌ر و ڕه‌نگ دوژمنانیان له‌خشته‌بردووه
له ڕاستیدا ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤ هه‌ر یه‌کجاره، بۆیه شاره‌زایانی ده‌روونی دووپات له‌وه ده‌که‌نه‌وه، که پێویسته له ژیاندا مرۆڤ به‌هێز و بوێر و خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆی بێت، به پێچه‌وانه‌وه نه‌ک له ڕێی جه‌نگی بایۆلۆژی ڕێکخراوی وڵاتان و سوپا و شانشین و فه‌رمانڕه‌واکان، به‌ڵکوو له ڕێی ترسی ئه‌و که‌س و کار و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژیت، به هه‌مانشێوه‌ی سه‌رده‌می په‌تا و حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌کان بژیت، چونکه هه‌رچۆنێک بێ هه‌مووان ئامانجیان ئه‌وه‌یه، متمانه‌مان به‌خۆمان نه‌بێت و سیسته‌می به‌رگری له‌ش لاواز بێ و به‌مشێوه‌یه به ته‌واوی به‌سه‌رمان زاڵ بن.
.....
وشه