گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەست پێدەکەنەوە
Jan 10, 2020
گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەست پێدەکەنەوە
بەشی هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ هەینی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەست پێدەکەنەوە.
کوردەواری: لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕای گەیاند ئەمڕۆ ھەینی گەشتی فڕۆکەوانیی نێوان سلێمانی و تاران دەست پێدەکاتەوە. دانا محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە باسنیوزی وتووە: "بەپێی ئاگادارینامەیێک کە لەلایەن ھێڵی ئاسمانیی ماھانەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی نێردراوە، بڕیارە ئەمرۆ 10/1/2020 گەشتەکانیان لە نێوان سلێمانی – تاران دەست پێ بکاتەوە و گەشتەکان بەپێی خشتەی پێشوو بەردەوام دەبن. پێشتر ئەم گەشتانە بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە ڕاوەستا بوون. هەروەها تورکیا بە شێوەی کاتی گەشتەکانی خۆی بۆ هەولێر و سلێمانی ڕاگرتووە.
چاپکردن هەواڵ
Related News
Kurdewari Logo