چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
Jan 29, 2020
چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
مەترسی ئەم ڤایرۆسەوە ئەوەیە کەکەسی تووشبو تا نزیکەی 10 رۆژ بۆ دو هەفتە هیچ نیشانەیەکی ئەو نەخۆشیەی تێدا دەرناکەوێت و بەردەوامیش ئەو کەسە خەڵکی توش دەکات بەئاسانی، بۆیە پێویستە تا دەتوانن تێکەڵی شوێنی قەرەباڵخ مەبن و هەوڵ بدەن که بە هیچ شێوەیەک گەشت نەکەن".

ماسک بەکار بهێنن لەو شوێنانەی که ئەگەری هەیە خەڵکی بیانی زۆر سەردانی بکات

ئەوەش هاتوە،" بەردەوام دەستتان بە ئاو و سابون بشۆن، هەوڵ بدەن که ماسکی دژە ڤایرۆس بکڕن و لەماڵەکانتاندا هەبێت، ماسک بەکار بهێنن لەو شوێنانەی که ئەگەری هەیە خەڵکی بیانی زۆر سەردانی بکات".

 

هەوڵ بدەن تێکەڵی ئەو کەسانە نەبن که لەدەروەی وڵات دێنە ناو کوردستان چونکه ئەگەری هەیە کەهەڵگری ڤایرۆسە کە بن

ئەوەش خراوەتەڕو، "هەوڵ بدە بەردەوام ئەو خواردنانە بخۆی کە بەرگری لەش بەهێز دەکات، هەروەها هەوڵ بدەن تێکەڵی ئەو کەسانە نەبن که لەدەروەی وڵات دێنە ناو کوردستان چونکه ئەگەری هەیە کەهەڵگری ڤایرۆسە کە بن و خۆشیان هەستیان پێ نەکردبێت!، هەوڵ بدەن دور بکەونەوە لە ئاژەڵەکان بە تایبەت سەگ و پشیلە و باڵندە کێویەکان".

 

دور بکەونەوە لەخواردنی هەر جۆرە گۆشتێک کەجوان نەکوڵابێت یان نەبرژابێت

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رونیشیکردوەتەوە، "یەکێک لە خراپترین شتە باوەکانی ناو کورد تەوقەکردن و ماچ ماچێنی زۆرە که زۆر مەترسیدارە لە کاتی بڵاو بونەوەی هەر نەخۆشیەکی ڤایرۆسی!" ، هەروەها داواش دەکات "دور بکەونەوە لەخواردنی هەر جۆرە گۆشتێک کەجوان نەکوڵابێت یان نەبرژابێت!".

چاپکردن هەواڵ
Related News
Kurdewari Logo