گۆڕانکارییە بەپەلەکانی سووریا و هەڵاتنی بەشار ئەسەد و زاڵبوونی شۆڕشییەکان بە سەر دیمەشق و کشانەوەی هێزەکانی ئێران و ڕووسیا لەو وڵاتە، ئەو پرسیارە دەخەملێنێ کە سیاسەتەکانی ئێران هەمبەر بەو گۆڕانکاریانە دەبێ بەپێی چ بنەما و پێویڕێک بێت؟
ئێحسان هوشمەند: پێشتر سووریا وەک وڵاتێکی دۆست و خاوەن پەیوەندی ستراتژیکی لەگەڵ ئێران دەناسرا؛ بەڵام ئەوڕۆ دەبێ چ بکەین؟ پیدەچێ وەڵامی پرسیاری سەرەوە بە ئاسانی نەدرێتەوە و داڕشتن و پێناسەی سیاسەتەکانی دوو وڵات دەبێ بەپێی هەلومەرجی بەردەم لە سووریا و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە و دەوڵەتی داهاتوو و بەرژەوەندی نیشتمان و ئیمکان و زەروورەتەکانی ئێران بێت. هەر بۆیە دەبێ بەها بەم مژارانەی خوارەوە بدرێت:
1. بەپێچەوانەی هەڵویستە پێشووەکانی محەمەد جەلاونی، لە سەرەتای زاڵبوونی شۆڕشییەکان بە سەر دیمەشق شایەدی گۆرانی هەڵویست –ئەگەرچی کەم-ی ئەحمەد شەرەع لە هەندێ بوارداین.
بەڵام ئایا گۆڕینی هەڵویستی ئەحمەد شەرع، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێرانیش لەخۆ دەگرێت؟ ئەگەر وابێت، سیاسەتەکانی داهاتووی وڵات دەبێ بەپێی ئەو گۆڕانە داڕێژرێت؛ واتە ژیرانە ئەوەیە کە بەدوای دەلاقەیەک بۆ بەڕێوەبەریی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو ڕەوتە و تەنانەت باشترکردنی پەیوەندییەکانەوە بین.
2. ئەگەر ڕەوتی زاڵ بەسەر سووریادا هەڵوێستی نەڕێنی خۆی دژی ئێران نەگۆڕی، دەبێ سەرەتا سەرنج بدەین کە ئیمکانات و ئامرزاەکانی بەر دەستی ئەو گرووپە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران کامانەن. دیارە ئەو گرووپە ئیمکانات و ئامرزاێکی ئەوتۆی بۆ کاریگەریدانان لە سەر ناوخۆی وڵات و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی لەبەر دەستدا نییە و ئاشکرایە نابێ زۆر نیگەرانی هەڵوێستە نەرێنییەکانی ئەحمەد شەرع بین. بەڵام ئەگەر ئەوان بەدوای گوشار بۆ سەر ئێران لە ڕێگەی گرووپە چکۆلە و ڕادیکاڵەکانەوە بن، ئەوا داڕشتنی سیاسەتەکانی وڵات پەیوەستە بە هەڵومەرجی نوێ.
3. ڕەوتە شۆڕشییەکان خاوەن ڕیزبەندی و جیاوازیگەلێکی بەرچاون. لەمناوە گرووپی تەحریرولسام خۆی لە هاوپەیمانی چەند گرووپی تر پێکهاتوون کە هەندێکیان لەو هاوپەیمانییە کشاونەتەوە. بۆیە ئەوی ئێستا پێکهاتەیەکە لە ڕەوتە جۆراوجۆرەکانی سکۆلار، عەرەبخواز تا تەکفیری و سەلەفی. ئیدارەی ئەو پێکهاتە فرەچەشنە بە ئاوڕدانەوە لە ناکۆکییەکان، زۆر دژوارە. ئەگەر لە نێوان ئەو ڕەوتانە ناکۆکی ساز بێت، ئەوا داڕشتنی سیاسەتی هاوپەیوەند بە ڕووبەڕووبوونەوەی هەلومەرجی سووریا دژوارتر دەبێت. ئەگەر بەشێکیان لە دژی ئیسرائیل ڕاپەڕن کە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێ و ئێمە دەبێ خۆمان ئامادەی ئەو هەلومەرجە بکەین.
4. ڕەوتی زاڵی سووریا ڕایگەیاندووە کە چەک دەبێ تەنیا بە دەستی دەوڵەتەوە بێت، گرتنەبەری سیاسەتێکی لەو چەشنە بشێوی لێ دەکەوێتەوە. لە لایەکەوە ڕەوتی کوردی سەر بە پەکەکە لە بەشێکی زۆر خاکی سووریادا چەکدارە و لە لایەکی ترەوە ژووری ئۆپەراسیۆنی باشوور واتە ڕەوتی درۆزییەکانیش کە لەم دواییەدا دامەزراوە لە ئیسرائیلەوە نزیکە و ئەمانیش لەم دواییەدا لە پارێزگاکانی قەنیترە و سوەیدادا چەکدارانە دەرکەوتوون. داعشیش بە هەمان شێوە. کەواتە گرتنەبەری سیاسەتی چەکداماڵین پێویستی بە پاڵپشتی نێودەوڵەتییە و دیارە کە هەڵوێستی ئیسرائیل لەوباریەوە چۆنە. هەروەتر تورکیاش زۆرترین پاڵپشتی لەو سیاسەتە دەکات و ئەم دەرفەتە بۆ بایکۆتی باڵەکانی سەر بە پەکەکە دەقۆزێتەوە. لەم هەلومەرجەدا دەبێ سیاسەتی ئێران پەیوەستی بەرژەوەندی نیشتمانی بێت، نەک سەربزێوی یان دەستێوەردانی بێرلێنەکراوە.
5. تاقمێک لەم دواییەدا بە ئاماژە بە هاوبەشییە زۆرەکانی خەڵکی ئێران و کوردەکانی سووریا خوازیاری پاڵپشتیی شێڵگیرانەی ئێران و هاوڕێیەتی پەیەدە بوو. بەڵام ئەم ویستە هەندێ کێشەی بەدواوەیە. لە لایەکەوە پەکەکە دوژمنی ئێرانە و لە بنەڕەتەوە دژی یەکپارچەیی سەرزەوینی ئێرانە. لە لایەکی ترەوە پەیەدە هاوپەیمانی ئەمریکایە و ئەمەش پرسیار لە چۆنیەتی سیاسەت و تاکیتیکی گونجاوی ئێران بۆ هاوپەیمانی ستراتژیکی دێنیتە ئاراوە. بەڵام لە ئەگەری پاڵپشتی نەکردنی ئێران، ڕەنگە دەوڵەتی تاران بتوانێ چاوەروانیی بەرامبەری لە ئەنقەرە هەبێت بۆ وەستاندنی هەندێ چالاکیی دژبەرانەی –چ لە بابەت گرووپە ئیتنیکییەکان و چ لەبارەی قەفقاز و هەروەها گرووپە زاڵەکانی سووریا- بۆ نەگرتنەبەری سیاسەتی دژە ئێرانی. ئەمەش لە خۆیدا هیوایەک دەخەملێنێت.
6. هەڵویست و سیاسەتی دەوڵەتانی گەورەی وەک ئەمریکا و هەروەها گۆڕانکارییەکانی لە ئەمریکا بە هاتنە سەر کاری دەوڵەتی نوێ زۆر گرنگە و دیارە کاریگەریی خۆی لە سەر ناوچە بەتایبەت لەبارەی ئێران و شەڕی ئیسرائیل و غەزە و تەنانەت وڵاتانی عەرەبی نیشان دەدات. سووریاش لەم پرسە بەدەر نییە و لە داهاتوودا دەردەکەوێت کە داگیرکارییەکانی تورکیا لە سووریا بە ئاسانی ناچێتە پێش. ئینجا ئایا ئێران ئامادەی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو هەلومەرجە هەیە؟
7. ئێران لەوڕۆکەدا بەرەوڕووی زۆر پرس و کێشەی جیاوازە و داڕشتنی سیاسەتی دەرەوە لەبارەی سووریا دەبێ پەیوەستی دەفرایەتییەکانی وڵات بێت. ئیمکاناتی سنوورداری وڵات نابێ خەرجی سیاسەتگەلێک بکرێت کە هیچ داهاتێکی بۆ وڵات نییە و داڕشتنی سیاسەتی ژیرانەش پێویستی بە بەهرەمەندی لە دەفرایەتییە مرۆییەکانی وڵاتە و هەروەها باشترکردنی هەلومەرجی ناوخۆیی خۆی پێشنیازی پاڵپشتی خەڵکی لە سیاسەتی دەرەوەییە.