رۆماننووسی به‌ناوبانگی کورد دۆخی رۆمانووسی کوردی و خه‌سار و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی له ئاقاری ئه‌ده‌بیاتدا له سه‌ره‌تای قه‌ڵه‌می رۆمانووسی کوردی تا ئێستاکه شرۆڤه‌کرد.
عه‌تا
نه‌هایی رۆماننووسی به‌ناوبانگی کورد زایینهی 1339 له شاری بانه، پارێزگای
کوردستانه.
عه‌تا
نه‌هایی خاوه‌ن سێ کورته چیرۆک و سێ رۆمانی کوردییه که به زاراوه‌ی سۆرانی
نووسراوه. هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رهه‌می رۆمانووسانی ئێرانی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر
زمانی کوردی و چه‌نده‌ها وتاری به‌نرخی له‌سه‌ر فه‌ن و له‌وری رۆمانووسی و ره‌خنه‌ی
به‌رهه‌مه داستانییه‌کان له گۆڤاره به‌ناوبانگه ئهدهبییهکانا له چاپ دراوه.
عه‌تا
نه‌هایی که به‌رپسی کۆڕی زانستی زمانی کوردی ئێرانه، له ساڵی 1384 له لایه‌ن
ناوه‌ندی بڵاوگه‌ی ئاراسه‌وه له کوردستانی باشوور وه‌کوو نووسه‌ری لێهاتوو هه‌ڵبژێردرا
و خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی ئاراسی پێشکه‌ش کرا. هه‌روه‌ها له دوازده‌هه‌مین فستیڤاڵی ئه‌ده‌بی
گه‌لاوێژ له ساڵی 1387 که له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو خه‌ڵاتی لێهاتوویی "هه‌ردی"
به‌ده‌ست هێنا.
"زریکە"، "تەنگانە"، "ئەو
باڵندە بریندارەکە منم " سێ کۆمهڵهچیرۆکو
"گوڵی شۆڕان"، "باڵندەکانی دەم با"
و "گرەوی بەختی هەڵالە" سێ رۆمانی کاک عه‌تا نه‌هاییه.
"شازادە ئیحتیجاب"، "بارۆنی
سەر دارەکان"، "قەسابخانەی ژمارە 5"، "دادگایی"، "کۆشک"، "ژیانی
ڕاستەقینەی ئالیخاندرۆمایتا"، "نەمریی" و ... ئه‌و
رۆمانانه‌ن که له نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی جیهان به قه‌ڵه‌می زێڕینی ئه‌م رۆماننووسه
ناوداره‌ی کورد وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی کوردی.
درێژه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه له‌گه‌ڵ
رۆمانووسی به‌ناوبانگی کورد....
ده‌سپێکی رۆماننووسی له
جیهاندا له که‌ی بوو؟
رۆمان و چیرۆک دوو جۆری ئه‌ده‌بی سه‌رده‌می مودێڕنن که هه‌م
له باری شارستانیه‌ت و هه‌م له روانگه‌ی جوگرافیایی جیهانه‌وه شوێنه‌واری سه‌ره‌کییان
رۆژئاوایه و مه‌ودایێکی زۆری خایاند که ئه‌م ره‌وته بگاته جیهانی رۆژهه‌ڵات. سه‌ره‌تای
نووسینی رۆمان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 16 زایینی و سه‌ره‌تای نووسینی کورته
چیرۆک ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆتایی سه‌ده‌ی 18 و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 19. نووسه‌رانی وڵاتانی
رۆژهه‌ڵات سه‌رنجێکی هه‌ره زۆریان داوه‌ته ئه‌م دوو جۆره ره‌وایه‌ته نوێیه له
سه‌ده‌ی بیستی زایینی سه‌ره‌تا له وڵاتانێ ده‌ستی پێ کرد که مێژینه‌یه‌کی به‌رچاویان
له ئه‌ده‌بیات دا بووه و باشتر چوونه‌ته جه‌رگه‌ی نوسین و ده‌روازه‌ی ئه‌ده‌بیاتی
خۆیان به‌ره‌و دنیای مودێڕنیته ئاوه‌ڵا کرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت دێر هاتنی
ره‌وتی رۆمان نووسی بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵات به واتای ئه‌وه نییه که ئه‌م وڵاتانه
هیچ مێژینه‌یه‌کی داستانییان نه‌بووه. له ته‌واوی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات خه‌زێنه‌یێکی
هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ند له رهوایاتی کۆن و چیرۆکی زاره‌کی و هه‌ندێ جاریش نووسراوه
هه‌یه که بریتییه له راز، حه‌کایه‌ت، به‌یت و لاوک و هۆنینه‌وه. به‌ڵام
جیاوازیێکی ئه‌وتۆ هه‌یه له نێوان ئه‌م جۆره ره‌وایه‌تانه و رۆمان و کورته
چیرۆک.
راز و حه‌کایه‌ته‌کان جیا له
گرینگایه‌تی به‌رچاویان که به شێوه‌یێکی نه‌ریتی و ساده و ساکاره، به‌رهه‌می
کولتۆری پێش مودێڕنیته‌یه واته سه‌رده‌می کلاسیکن، ئه‌مه له حاڵێکدایه که رۆمان
و داستان دوو ژانری ئه‌ده‌بی به‌ره‌ی هاوچه‌رخن. ژانرێکی عه‌قڵانییه که له سه‌ره‌تای
ناسینی راستییهکاندایه. ئه‌م جۆره ئه‌ده‌بیاتانه له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵ و تێکۆشانێک بۆ ناسین و
تۆمار کردنی راستییه‌کان بووه. به‌ڵام به تێپه‌ڕ بوونی کات و خێرایی بوونی ره‌وتی
گۆڕان له ئاستی هزر و ئه‌ندێشه‌دا و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ئه‌م ئاڵ و گۆڕیانه له‌سه‌ر
مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی
نووسه‌ران به‌م ره‌وایه‌ته راستییانهسهرومهڕ نه‌بووه و ره‌وتی ئاڵ و گۆڕی ئه‌و
دوو جۆره ره‌وایه‌تانه ئاڵۆزتر بووه.
سه‌ره‌تای ئه‌م دوو ژانره ئه‌ده‌بییانه
له نێوان کورده‌کاندا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چ سه‌رده‌مێک؟
ئه‌م دوو ژانره ئه‌ده‌بییه به
چه‌ند هۆکاره‌وه دێرتر گه‌یشتۆته ده‌ستی کورده‌کان. له روانگه‌ی مێژوونووسی له
ئه‌ده‌بیاتدا، ده‌سپێکی داستاننووسی له نێوان کورده‌کان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یه‌کانی
دووهه‌م و سێهه‌می سه‌ده‌ی رابردووی زایینی. تا راده‌یه‌ک هاوکاته له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی
داستاننووسی به زمانی فارسی، تورکی و عه‌ره‌بی، به‌ڵام به بڕوای من داستان و رۆمانی
کوردی به شێواز و چۆنیه‌تی له‌بار و پێوه‌ری نوێ، له سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووهه‌می
سه‌ده‌ی هاوچه‌رخ سه‌ری هه‌ڵداوه و له سی ساڵی رابردوودا ره‌وتی پێشکه‌وتنی گرتۆته‌به‌ر.
ئه‌گه‌ر داستان و رۆمان به‌م پێوه‌رانه له نێوان کورده‌کاندا دێر سه‌ری هه‌ڵداوه
ئه‌مه ره‌وتێکی سروشتییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی کێشه و گرفتێ که‌کورده‌کان له
سه‌د ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵیا رووبه‌ڕو بوون و هه‌ر جۆره چالاکیێ به تایبه‌ت له‌مه‌ڕ
فه‌رهه‌نگ، زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌و وڵاتانه‌ی که کوردی تێدا ئه‌ژی قه‌ده‌غه
بوو و به‌ربه‌ره‌کانی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌کرا.
ئێمه له‌رێگای زمان و ئه‌ده‌بی
فه‌رمی ئه‌م وڵاته‌وه واتا زمان و ئه‌ده‌بی فارسی، عه‌ره‌بی و تورکی، داستان و رۆمانمان
ناسیوه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش به هۆی ژیان له په‌راوێزی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا دێرتر له‌گه‌ڵ
مودڕنیته و لایه‌نه‌کانی ئاشنا بووین. ئه‌وه‌ی راستی بێت کێشه و گرفتی کولتوری و
زمانی ئێمه ته‌نیا به سه‌د ساڵی رابردوو به‌رته‌سک ناکرێت، ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ
ئه‌ده‌بیاتی داستانی پێوه‌ندیداره ئه‌وه‌یه که ئه‌ده‌بیاتی کوردی له
رابردوود‌دا زۆرتر زاره‌کی بووه. هه‌رچه‌ند ئه‌ده‌بیاتی نووسراوه‌ی کوردی به تایبه‌ت
شیعری کلاسیکی ئێمه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و به‌رچاوه به‌ڵام په‌خشانی کوردی مێژویه‌کی
زۆر دوور و درێژی نییه که ئه‌مه‌ش یه‌کێکی دیکه‌یه له کێشه‌کانی به‌رده‌م
داستان نووسی کوردی که تا ئێستاش له کۆڵی ئه‌ده‌بیاتی داستانی نه‌بۆته‌وه.
هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی نه‌بوونی
مێژینه‌ی دوور بۆ په‌خشان چییه؟
زمان جیا له کاردای وت و وێژی،
هه‌ندێ کاردای دیکه‌ی هه‌ی. که بریتییه له کاردای ئه‌ده‌بی، فێرکاری، فه‌رمی،
ئایینی و... زمانی کوردی له سه‌ده‌کانی رابردوو به‌ر له سه‌رده‌می مودێڕن جیا له
سه‌رده‌می مودێڕن جیا له کاردای وت و وێژ، ته‌نیا کاردای شیعریان هه‌بووه. هه‌ندێ
له نوسراوه ئایینییه‌کانی رابردوویش به زمانی شیعری بووه. نه‌بوونی کاردایتر
وه‌کوو دیوان پێوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی باری رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی
ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه لێره‌دا ناکرێت. له سه‌رده‌می
نوێیدا کۆمه‌ڵگای کوردی تووشی گۆڕان و دابه‌شکردن بووه.
له ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی که
کوردی تێدا ئه‌ژین، زمانی فێرکاری، فه‌رمی و غه‌یری فه‌رمی ئه‌م وڵاتانه بووه و
کورده‌کان یان مافی خوێندن و نووسین به زمانی دایکییان نه‌بووه یان ئه‌گه‌ر ئه‌و
مافه‌یان پێ درا بووه ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی
زۆریان له به‌ر پێدا بووه. بۆ نموونه له ئێران‌دا تا به‌ر له شۆڕشی ئێران
نووسین و خوێندنی کوردی قه‌ده‌غه بوو و له پاش شۆڕشی ئێرانیش به ته‌واوی ئه‌و
مافه‌یان پێ نه‌درا بۆ بڵاوکردنی بهرههمهمهکان و هێشتا فێرکاری به شێوه‌ی فه‌رمی له ئێران‌دا خولیایه.
له‌وه‌ها دۆخێک‌دا له رابردوو
چ له رابردوو و چ ئێستاکه‌ش هه‌بوونی مێژینه‌ی دوور و درێژ بۆ په‌خشان دوور له
چاوه‌ڕوانییه. ته‌نانه‌ت ئه‌م راده لهپهخشانی کوردی و مێژینه‌ی زۆرتر له سه‌د
ساڵی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش هه‌وڵ و تێکۆشانی دڵسۆزانی ئه‌ده‌بیات بووه.
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی رۆمانی
کوردی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چ سه‌رده‌مێک؟
رۆمانی کوردی له ده‌یه‌ی شه‌ستی
سه‌ده‌ی بیسته‌م به"ژانی گه‌ل" نووسراوه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ئه‌ده‌بیاتی
کوردی‌دا سه‌ری هه‌ڵدا و له ده‌یه‌ی 80
دواتریش له‌باری چه‌ند و چۆنیه‌وه به شێوه‌یێکی به‌رچاو گه‌شه‌ی کرد. کۆمه‌ڵگای
کوردی له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی هه‌شتا له کوردستانی ئێران‌دا و پاشان له کوردستانی
عه‌راق و تورکیه له ژێر کاریگه‌ری ئاڵ و
گۆڕییهکانی جیدی رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فیکری و کولتوری ئه‌م وڵاتانه‌دا به‌ره‌به‌ره
گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت و به‌ستێنی ئه‌م گه‌شه و نه‌شه به‌رچاوانه به‌پێچه‌وانه‌ی
کێشه‌کانی رابردوو که له‌سه‌ر رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی کولتۆری و بووژاندنه‌وه‌ی زمان
بووه، له‌به‌ر ده‌ستی نووسه‌ران بووه.
یه‌که‌م کۆمه‌ڵه داستانێ که
له کوردستاندا بڵاو بووه‌وه کامه؟
هه‌روا که پێشتر گوتم تا به‌ر
له شۆڕشی ئێران شاعیران و نوسه‌رانی کورد بووزی ئەوه‌یان نه‌بوو که به‌رهه‌مه‌کانیان
به زمانی کوردی له نێو ئێران‌دا له‌چاپ بده‌ن. به‌م بۆنه‌وه به ناچاری رێگه‌ی
دووره وڵاتی و هه‌نده‌رانیان گرته‌به‌ر و به‌رهه‌مه‌کانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌چاپ
دا. یه‌که‌م رۆمانی کوردی به قه‌ڵه‌می نوسه‌رێکی کوردی ئه‌م وڵاته خوالێخۆشبوو ره‌حیمی
قازی و یه‌که‌م کۆمه‌ڵه چیرۆک به قه‌ڵه‌می خوالێخۆشبوو حه‌سه‌ن قرڵجی به‌ر له شۆڕشی
ئێران، له کوردستانی عه‌راقدا بڵاو بووه‌وه. به‌ڵام له پاش شۆڕشی ئێران، یه‌که‌م
کۆمه‌ڵه چیرۆک له ژێر ناوی "زریکه" به قه‌ڵه‌می خۆم و له ساڵی 1371
له وڵاتی خۆم، ئێران، له‌چاپ درا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌بێ ئاماژه به‌مه‌ش بکه‌م که له
پاش شۆڕشی ئێران، یه‌که‌م رۆمانی کوردی به قه‌ڵه‌می فه‌تاح ئه‌میری به ناوی
"هاواره به‌ره" له ساڵی 1370 بڵاو بووه‌وه.
هه‌روا که ده‌زانین ئه‌م دوو
جۆره ئه‌ده‌بیاته دێر هاته نێو خوانی کورده‌کانه‌وه، جێ پرسیاره که ئایا
کورده‌کان هه‌وڵێکیان داوه بۆ تێپه‌ڕ بوون له قۆناغه‌کانی رۆماننووسی و مه‌کته‌به
جۆراوجۆره ئهدهبیەکان؟
ژانره جۆراوجۆره‌کانی ئه‌ده‌بی
و رۆمان له مه‌کته‌به‌کانی رۆمانتیسم، ناتۆراڵیسم، ریاڵیسم و هتد هه‌تا داستان و
رۆمانی شێوه‌زاری مودێڕن و دواتریش پۆست مودێڕن له رۆژئاوا به‌ره‌به‌ره سه‌ریان
هه‌ڵدا. به‌ڵام به‌پێ سه‌رنجدان به‌وه‌ی که ئه‌م جۆره ره‌وایه‌ته داستانییه دێر
هاته نێو ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌وه، نه بوز و نه‌ش ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نه‌بووه که
ئه‌م ئه‌زموون و تاقیکاریهمان هه‌بێت. که‌وایه جیاوازیه‌کی هه‌ره به‌رچاو هه‌یه
له نێوان ئه‌زموونی داستاننووسی و رۆمانووسی له نێوان ئێمه‌ی کورد و ره‌نگه بڕێکی
تر له وڵاتانی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا.
ده‌سپێکی ئێمه به
داستاننووسی و رۆماننووسی کاتێک بوو که رۆژئاوا ساڵه‌های ساڵ له نوسینی رۆمانی
مودێڕن و شێوازی نووسینی ره‌وایه‌تی هزری تێپه‌ڕا بوو. به‌داخه‌وه ئێمه ده‌رفه‌تی
ئه‌وه‌مان بۆ نه‌ڕه‌خساوه که داهێنه‌ری به‌رهه‌مێکی هه‌ڵکه‌وتوو و سه‌رنج ڕاکێشی
مه‌کته‌به‌کانی جیهانی بین.
کورده‌کان چۆن توانییان له‌م قۆناغه
تێپه‌ڕن؟
ئه‌ده‌بیاتی کوردی له چوار
جوگرافیای جیاواز سه‌ری هه‌ڵدا و هاته به‌رهه‌م که تا 10 ساڵ له‌مه‌و پێش پێوه‌ندی
نێوان ئه‌م چوار لایه‌نه ده‌گمه‌ن بوو. ئه‌م دۆخه هه‌رچه‌نده بووه هۆی ئه‌وه‌ی
کاریگه‌ری ناله‌بار له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخ دا‌نێت به‌ش به‌حاڵی خۆیشی جوراوجۆری
و ته‌شنه‌کردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی داوه‌ته ئه‌ده‌بیاتی داستانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له
هه‌ر شوێنێ له‌م ناوچه جوگرافیاییه‌دا نووسه‌رانی کورد له ژێر کاریگه‌ری زمان و
ئه‌ده‌بیاتی ده‌سه‌ڵات بووه و کتێوخانهی ئه‌و وڵاتانه‌یان له‌به‌رده‌ستدا بووه.
که‌وایه، هه‌روا که گوتم، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئێمه دێر ئه‌و هه‌له‌مان بۆ ره‌خسا که بینه نێو جه‌رگه‌ی نووسینی به‌رهه‌می
داستانه‌وه، ئه‌زموونێکی ناتهواویشمان له‌م باره‌وه هه‌یه. بۆ نموونه ئێمه
هیچ چیرۆک و رۆمانێکی ریالیستی به‌رچاومان نییه. زۆربه‌ی ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی که
له ژێر ئه‌م ناوه و هه‌روه‌ها سه‌مبولیستی یان سووریاڵی نووسراوه ساده و سه‌رسه‌رییه.
ئه‌م که‌م و کۆڕیه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که له ده‌یه‌ی هه‌شتا به‌و لاوه کاری
نووسه‌رانێ که به ته‌مای ئه‌وه بوون به‌رهه‌مێک به پێوه‌ری داستانی نوێ بنووسن
تووشی کێشه و گرفتی زۆر بن. به بڕوای من سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی ئه‌ده‌بیاتی
داستانی ئێمه ئه‌وه‌یه که له مه‌کته‌به ئه‌ده‌بییه‌کان به تایبه‌ت ریالیستی
خاوه‌ن به‌رهه‌م نه‌بووین. هه‌ڵبه‌ت ئه‌بێ ئاماژه به‌وه بکرێ که ئێمه نه‌مانده‌توانی
و ناتوانین له ده‌سپێکی ئه‌ده‌بیاتی داستانی ده‌سپێ بکه‌ین، ناچارین درێژه پێده‌ری
ره‌وتی نووسه‌رانی دیکه له وڵاتانی دیکه بین. هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی
کاری ئێمه ئه‌سته‌م بکاته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌رکه‌وتنی ئێمه له باری
داستان نووسی به‌رچاوتر بکاته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵ و گۆڕێکی ئه‌وتۆ
له گۆڕه‌پانی ئه‌ده‌بی داستان نووسی کوردی روو بدات چارە چییه؟
نووسینی داستان و رۆمان هزر و
بیرمه‌ندی و زانیاری زۆری ئه‌وێ که به‌خته‌وه‌رانه
له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک بووزی ده‌سڕه‌سی به‌م پێوه‌رانه بۆ هه‌مووان و ته‌نانه‌ت
کورده‌کانیش هه‌یه. ئێمه ئه‌مڕۆکه زۆرتر له هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی
جیهان و ره‌وتی پێشکه‌وتنی ئاشناین و له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م جۆره ئه‌ده‌بیاته
به‌خه‌به‌رین. که‌وایه ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ین زانیاری خۆمان زۆرتر له‌سه‌ر مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای
خۆمان وه‌ده‌ست بهێنین. بۆ ئاڵ و گۆڕی له‌م بواره‌دا به‌ر له هه‌موو شتێ پێویست به
هه‌وڵ و تێکۆشانی بێ چاوه‌ڕوانی و دڵسۆزانه‌ی نووسه‌رانه و لایه‌نگری کۆمه‌ڵگا له
نووسه‌ران، که ئومێد ئه‌که‌ین هه‌ردوو تایبهتمهندییهکهمان هه‌بێت.
ئایا وا باشتر نییه که نووسه‌ران
ته‌نیا کاریان نووسینی داستان و رۆمان بێت و وه‌رگێڕانه‌که‌ی بە وه‌رگێڕ بسپێرن؟
به‌ڵێ، زۆریش باشه... نووسین
زۆر پێویسته، به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که وه‌رگێڕان پێویستیترین بابه‌تی فه‌رهه‌نگییه
بۆ کۆمه‌ڵگای ئێمه. نه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی که له‌م رێگاوه له‌گه‌ڵ نووسراوه غه‌یره
کوردیه‌کان ئاشنا بین به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕان ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زمانی
کوردی توشی کێشه‌وبه‌ره بێت. یه‌کێ له گرینگ‌ترین رێگه چاره بۆ نوێگه‌ری زمانی
کوردی وه‌رگێڕانه.
مه‌به‌ست له نوێ کردنه‌وه و نوێگه‌ری
زمان چییه؟
ئه‌مڕۆکه ئێمه له‌گه‌ڵ دیارده‌یه‌ک
به ناوی مودێرنیته‌دا هه‌ڵسووکه‌وتمان هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی به باشی ئه‌م ههڵسووکهوتهمان
به‌دی بێنین ئه‌بێ هه‌ندێ شت و مه‌کی پێویستمان له‌به‌رده‌ستدا بێت که
گرینگ‌ترینیان زمانێکه که بووزی نووسین له هه‌موو بوارێک و راڤه‌کاری بیر و هه‌ست
و نه‌ستی مرۆڤی هاوچه‌رخی هه‌بێت. ئێمە ئێستاکه ناتوانین به زمانی 50 ساڵ و 100
ساڵ له‌مه‌و پێش و به زمانی لادێیی نووسراوه‌یێکی زانستی و فه‌لسه‌فی و به تایبه‌ت
داستانی بنووسین. نوێگه‌ری له زمانی کوردی‌دا هه‌وڵ و کۆششێکه بۆ دامرکاندی ئاڵۆزی
هزر و ئه‌ندێشه‌ی ئێمه له‌به‌رانبه‌ر مودێڕنیته و چوونه نێو جیهانی نوێ و مودێڕن
بۆ به‌ربڵاو کردن و په‌ره‌پێدان و پێشکه‌وتنی
زمان.
پێوه‌ری ئێوه بۆ هه‌ڵبژاردنی
کتێبێک بۆ وه‌رگێڕان چییه؟
گرنگترین مه‌سه‌له چێژ و حه‌زی
تاکه‌که‌سیه، ئه‌و کتێبانه‌ی که من وه‌رم گێڕاوه‌ته‌وه یان به ته‌مام وه‌ریبگێڕمه‌وه
ئه‌و ده‌سته به‌رهه‌مانه‌ن که به‌ڕاستی چێز به‌خش بوون و له ماوه‌ی ئه‌م 30 ساڵه
کاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر من داناوه. جیا له‌م مه‌سه‌له‌یه، وا هه‌ست ده‌که‌م که
کتێبخانه‌ی کوردی پێویستی به به‌رهه‌می داستانی
و به تایبه‌ت رۆمان به شێوه‌زاری جۆراوجۆر هه‌یه. ئه‌وه‌ی که من وه‌رم گێڕاوه‌ته‌وه
به‌رهه‌می نووسه‌رانی به‌ناوبانگی جیهانن. نوسهرانێ وه‌کو کافکا، کوندرا، کالۆینۆ،
کورت فۆنی گات، یووسا و هاینریش بووڵ و هتد.
ئایا وه‌رگێڕان ده‌توانێ ده‌رفه‌تێک
بێت بۆقهرهبوو کردنی که‌لێنی رۆمان و داستان له مه‌کته‌به ئه‌ده‌بییه‌کان که
کورد له‌و مهکتهبانهدا ده‌ستیان نه‌بووه؟
هه‌ڵبه‌ت به پێ وه‌رگێڕانی به‌رده‌نگه
کورده‌کان ئه‌توانین به‌رهه‌می زۆری داستانی گرنگ و به‌رچاو له مه‌کته‌به جۆراوجۆره‌کان
به زمانی دایکییان بخوێنینه‌وه. وه‌رگێڕانی باش به قه‌ڵه‌می وه‌رگێڕانی لێهاتوو
و کارامه به جۆرێک ئه‌توانێ به‌رهه‌م خولقاندن بێت. وه‌رگێڕێکی لێزان له
خولقاندنی به‌رهه‌مدا به‌شداره. هه‌ڵبه‌ت کێشه‌ی نه‌بوونی وه‌رگێڕی لێزان و لێهاتووشمان
هه‌یه و ئه‌مه‌ش باس و بابه‌تێکی جیایه
که به زۆری راڤه کراوه.
به‌ڕای ئێوه کێشه‌ی سه‌ره‌کی
رۆماننووسی کوردی چییه؟
سه‌ره‌کیترین کێشه له ئه‌ده‌بیات
و نووسراوه‌ی کوردی به گشتی ناله‌بار بوونی دۆخی زمانی کوردییه. زمانێ که هێشتا
له فێرکاری فه‌رمی وڵات هیچ به‌شێکی نییه و به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتێکی نییه.
زمان و ئه‌ده‌بیاتێ که هێشتا خه‌ڵکه‌که‌ی فێر نه‌کراون پێی بنووسن و بخوێننه‌وه.
بهرههمانێ که هێشتا به شێوه‌ی جیدی کێشه‌ی بڵاوکردنه‌وه و ته‌نانه‌ت کێشه‌ی
به‌رده‌نگیان هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش نه‌بوونی بزوێنه‌ر و ورووژێنهرێک بۆ نووسه‌ران
و کێشه‌ی نه‌زانین و... من له زۆر شوێندا ئه‌م که‌لێنانه بهئاپۆڕ و کاره‌ساتێک
ناو ئه‌به‌م و پاتە کردنەوەیان لێرەدا بەردەنگەکانم وەڕەز دەکات.
وت و وێژ: سه‌رگوڵ ئارش