هه‌روه‌ها که زۆربه‌مان ئاگادارین، ڕێژه‌ی میدیا کوردییه‌کان ساڵ به ساڵ ڕوو به به‌رزبوونه‌وه‌یه و له ئێستادا زیاتر له 20 میدیای کوردیمان هه‌یه، که زۆربه‌یان 24 کاتژمێره به‌رنامه پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها که زۆربه‌مان ئاگادارین، ڕێژه‌ی میدیا
کوردییه‌کان ساڵ به ساڵ ڕوو به به‌رزبوونه‌وه‌یه و له ئێستادا زیاتر له 20
میدیای کوردیمان هه‌یه، که زۆربه‌یان 24 کاتژمێره به‌رنامه پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
ئه‌م میدیاگه‌له هه‌رکام سه‌ر به لایه‌نێکی دیاریکراون و به‌س ئامانج و ڕێبازی
تایبه‌تی ئه‌و لایه‌نانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن؛ هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌م لایه‌نانه
له ئاستێکی زۆر به‌رزتر له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک، سه‌قامگیر بووه. به‌ڕێوه‌به‌رانیشی
هه‌مووکات بۆ خۆیان پاساو دێننه‌وه که میدیایه‌کی جه‌ماوه‌رین و بێ لایه‌نانه
به‌رنامه دێننه سه‌ر شاشه و به‌رژه‌وه‌ندیی جه‌ماوه‌ر، سه‌ره‌کیترین ئامانجیانه.
هه‌رچه‌ند تاکوو ڕاده‌یه‌کی زۆر که‌م میدیا به گونجاو ده‌زانم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م
که میدیا زانستێکی زۆر زۆر که‌م ئاراسته‌ی خه‌ڵک ده‌کات، به‌ڵام پێشنیارگه‌لێکی
ئه‌وتۆم هه‌یه، تاکوو جه‌ماوه‌ر زۆرتر له میدیاکان چێژبگرن و زۆرتر له ئه‌مه
کاتیان به‌فیڕۆ نه‌ڕوات. میدیای کوردی، ڕه‌خنه‌ی زۆری له سه‌ره، که یه‌کێک له‌م
دیاردانه: ئاسته‌نگه‌کانی پێش زمانی کوردییه.
زۆرکات که سه‌یری میدیاکان ده‌که‌م و ژێرنووسه‌کانی ده‌خوێنمه‌وه،
کێشه و هه‌ڵه‌گه‌لێکی زۆر له ڕه‌چاو ده‌که‌وێت: وه‌کوو هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی. نه‌وه‌د
له سه‌دی ئه‌م که‌ناڵانه، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێنووسی ئیستانداردی کوردی نین و هه‌رکام
ڕێنووسێکی جیاوازیان بۆ خۆیان خوڵقاندووه. واته، پایبه‌ند به ڕاسپارده‌کانی
کۆنفڕانسی به‌ره‌و ڕێنووسێکی یه‌کگرتووی کوردی نین. ئێستا ئه‌م دیارده‌یه زۆر زه‌بری
له‌سه‌ر زمانی کوردی هه‌یه و کاریگه‌رییه‌کی خراپیشی له‌سه‌ر زانستی جه‌ماوه‌ر سه‌باره‌ت
به زمان هه‌یه. میدیاکان له سازکردنی به‌رنامه‌یه‌کی فێرکاریی زمانی کوردی،
هێشتا هه‌نگاویان نه‌ناوه و هیچ ڕۆڵێکیان نه‌بووه، به‌ڵام له‌سه‌ر خوڵقاندنی
ڕێنووسێکی جیاواز، که ده‌بێته‌هۆی سهرلێشێوانیش، کاریگه‌رییان بووه. بۆیه
گرنگه وه‌کوو هه‌نگاوی یه‌که‌م، ته‌واوی
که‌ناڵه میدیاییه‌کان، ڕاسپارده‌کانی کۆنفڕانسی به‌ره‌و ڕێنووسێکی یه‌کگرتووی
کوردی له ڕه‌چاو بگرن. هه‌روه‌ها وه‌کوو هه‌نگاوی دوایی، به یارمه‌تیی یه‌ک، که‌ناڵێکی
سه‌ربه‌خۆ ڕێکبخه‌ن، که ئامانج و به‌رنامه‌کانی له‌سه‌ر فێرکاریی ته‌واوی زاراوه‌کانی
زمانی کوردی بێت.
که‌ناڵێکی میدیایی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ بۆ فێرکاریی
زمانی کوردی، ده‌توانێت چ به‌رنامه‌گه‌لێک پێشکه‌ش بکات؟ هه‌روه‌ها که ده‌زانن،
هه‌ر که‌ناڵێک ڕۆژانه چه‌ند کاتژمێر ته‌رخان ده‌کات به ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵ و
ڕووداوه‌کان؛ هه‌موویشی دووپاتکراوه‌یه. واته، به‌رنامه‌کانیان وه‌کوو یه‌کن و
سه‌ردێڕێکی جیاوازیان نییه. به‌ڵام بۆ که‌ناڵێکی تایبه‌ت به فێرکاریی زمانی
کوردی، ده‌توانرێت ئه‌م به‌رنامه‌گه‌له پێشکه‌ش بکرێت: (( 1- به‌ڕێوه‌بردنی خولی
فێرکاریی هه‌موو زاراوه‌کانی کوردی (سۆرانی، کورمانجی، هه‌ورامی، له‌کی، بادینی
و...هتد)، له چه‌ند ئاستی ته‌مه‌نیدا. 2- سازکردنی ویدیۆی تایبه‌تی فێرکاریی
وتووێژ و گفتوگۆ (ئه‌نیمه‌یشێن)، له چه‌ند ئاستی ته‌مه‌نیدا. 3- سازکردنی فیلمی
کارتۆنی یان موسته‌ندی ژیاننامه‌ی به‌ناوبانگه‌کانی کوردستان (که‌سایه‌تیی سیاسی و
ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و...هتد)، به هه‌موو زاراوه‌کان. 4- ئاماده‌کردنی فیلمی
ناسنامه‌ی شاره‌کانی کوردستان (مێژوو و جوغرافیا و کولتور و...هتد)، به هه‌موو
زاراوه کوردییه‌کان و چه‌ندین به‌رنامه‌ی تایبه‌تی دیکه)).
پێویسته له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا، هه‌ر که‌ناڵێک به
شێوازێکی تایبه‌ت و پسپۆڕانه به‌رنامه پێشکه‌ش بکات. بۆ نموونه: که‌ناڵی هه‌واڵ
و که‌ناڵی فیلمی ئه‌کشێن پێکه‌وه جیاواز بن. هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر یه‌ک له‌م بوارانه،
که‌ناڵێکی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت، ته‌رخان بکرێت: ((به‌رنامه‌ی منداڵان، زانست و
زانیاری له بواره‌کانی پزیشکی و فیزیکدا و...هتد، هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و...هتد)). یه‌کێک
له گرنگترین ڕه‌خنه‌کانی من ئه‌وه‌یه که میدیا کوردییه‌کان زۆر زۆر که‌م به‌رنامه
و فیلمی وه‌رگێڕاوی زانستی پێشکه‌ش جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن و هیچ کارێکی ئه‌وتۆ و به‌هێز
له‌و بوارانه‌دا بۆ گه‌شبوونه‌وه و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی گشتی، ناکه‌ن و
سیاسه‌ت بووه به به‌رنامه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌وان. به‌ڕاستی کۆمه‌ڵگا زۆر پێویستی به‌و
زانست و زانیارییه گرنگانه‌یه تاکوو له ئاستی جیهاندا نه‌که‌ونه دواوه. هه‌روه‌ها
ئیتر کۆتایی به یهککوتان و گرژی له دژی یه‌ک بێنن، چونکه ئه‌مه جگه‌له زه‌بر
و زیان، هیچ به‌رژه‌وه‌ندی و چاکی بۆ جه‌ماوه‌ر و ته‌نانه‌ت خۆیشتان نییه و ده‌بێته‌هۆی
سازبوونی دوژمنایه‌تی له‌نێو چینه جیاوازه‌کانی خه‌ڵکدا.
تکایه، ئاستی زانیاریی خه‌ڵک ببه‌نه سه‌ره‌وه و زۆرتر له‌مه کاتیان به
فیڕۆ مه‌ده‌ن، تاکوو کۆمه‌ڵگایه‌کی خوێنده‌وار په‌روه‌رده بکرێت. چونکه زۆربه‌ی
کاتی خه‌ڵک، له‌به‌ر که‌ناڵه میدیاییه‌کان به‌سه‌رده‌چێت، ئێوه ده‌بێ چێژبگرن و
گه‌لێکی پێشکه‌وتوو، به ئاستی به‌رزی زانستی گشتی، په‌روه‌رده بکه‌ن. خه‌ڵکێک که
خوێنده‌وار و ئاگادار بێت، داهاتوویه‌کی باش و کوردستانێکی نوێ بونیاد ده‌نێت.