9 زانیاری گرنگ دەربارەی کۆرۆنا بۆ خۆ پاراستن لێی
جمعه، 13 تیر 1399
9 زانیاری گرنگ دەربارەی کۆرۆنا بۆ خۆ پاراستن لێی
بە ڕاپۆرتی کوردەواری لە ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی، کۆرۆنا بریتیە لەکۆمەڵێک لەڤایرۆس و دەبێتە هۆی نەخۆشکەوتنی مرۆڤ وئاژەڵ و کاتێک توشی مرۆڤ دەبێت کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە، بەئاسانی لەنێوان مرۆڤەکان دەگوزارێتەوە
ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 500 هەزار کەس بەرزبوەتەوە، پێویستە خۆت بپارێزریت و دورکەوتنەوە لەشوێنی زۆر قەرەباڵغ و رەچاوکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی، ماڵپەری bestlife چەند زانیاریەکی نوێی دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.
یەکەم: کۆڤید- 19 دەتوانێت لەسەر روی کەلوپەلەکان بمێنیتەوە بۆ ماوەی 3 رۆژ.
دوەم: لەگەڵ کەسە بەتەمەنەکانیشدا، مەترسی لەسەر ئەو کەسانەش هەیە کە کێشی جەستەیان زۆرە.
سێیەم: بە پلەی گەرم بەرز ڤایرۆسەکە لەناوناچێت، بۆیە باشترە چاوەڕێی گۆڕانکاری نەکەیت لە کەشوهەوا بەڵکو رێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەیت.
چوارەم: ئاژەڵە ماڵییەکانیش ئەگەری هەیە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن، کاریگەری دەبێت لەسەریان.
پێنجەم: ئەو پەتایانەی لە پێشودا هەبون مەترسی زیاتریان هەبو لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ ملیۆنان کەسیان لەناودەبرد، هەربۆیە کۆڤید- 19 مەترسی کەمترە.
شەشەم: 20 چرکە دەست شتن بەس نییە بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە لەنابچێت، بەڵکو پێویستە لە نێوان 20 بۆ 30 چرکە دەستەکانت بشۆیت.
حەوتەم: دەمامک بە تەواوی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتپارێزێت، تەنیا ئەگەری توشبونت کەم دەکاتەوە دەبێت هاوکات لەگەڵ دەمامک شووشتنی دەست و پەنجەکان خۆ دوور گرتن لە قەرەباڵغی لە بیر نەکەی، هەروەها جۆری دەمامکیش رۆڵی هەیە لە پاراستنی تەندروستیت.
هەشتەم: بۆ ئەوەی ماڵەکەت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەدور بێت پێویستە پێڵاوەکان لە ژورەوە دانەنێیت، هەروەها پێش لەپێکردنی پێڵاو و دوای لەپێکردنی دەستەکانت بشۆ، چونکە هۆکارێکن بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
نۆیەم: منداڵان ئەگەری توشبونیان بە ڤایرۆسەکە %1، بەڵام ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 79 ساڵە ئەگەری توشبونیان هەیە بەڕێژەی %90.
نویسنده: خبات ساعدی
چاپ خبر
اخبار مرتبط