شەجەریان هونەرمەندی بە ناوبانگی ئێران کۆچی دوایی کرد
پنجشنبه، 17 مهر 1399
شەجەریان هونەرمەندی بە ناوبانگی ئێران کۆچی دوایی کرد
پاش تێپەڕاندنی قۆناغی نەخۆشی شێرپەنجە بۆ ماوەی چەند ساڵێک ئەمڕۆ پنجشەممە مامۆستا ئاوازی ئێرانی موحەمەد ڕەزا شەجەریان لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کوردەواری؛ وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: مامۆستا شەجەریان ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی کاریگەری نەخۆشی شێرپەنجە لە بەشی ccu نەخۆشخانەی جەمدا بووە و ئامێری هەناسەدانی دەستکردیان بۆ داناوە، کە بەهۆی دۆخی خراپیەوە دوای مانەوەی چەند ڕۆژێک لەنەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە. مامۆستا شەجەریان لە ساڵی 1940 لە شاری مەشهەد لەدایک بووە و بە مامۆستای گۆرانیی کلاسیکی ئێرانی ناسراوە، ئەو وەکوو ئیمپراتۆر و خوسرەوی دەنگی ئێران دەناسرێت، شەجەریان لە ماوەی تەمەنی 80 ساڵەیی خۆی لەگەڵ زۆرەی موزسیانە کوردەکان وەک کامکارەکان کاری هونەری هاوبەشی ئەنجام داوە.
نویسنده: مدیر ارشد
چاپ خبر
اخبار مرتبط